سمینارێك بۆ بەرێوەبەران و مامۆستایانی باخچەی ساوایان

رۆژی چوارشەممە 6/4/2015 لە هۆڵی بۆنەكانی كۆمەڵگەدا فۆندی فاخیر مێرگەسۆری هەڵسا بە سازدانی سمینارێك لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی كاركردن لە باخچەی ساوایان لەسەر رۆشنایی پلانی فێربوون) بۆ مامۆستا (رێواس ئەحمەد بانیخێلانی) كە پسپۆر و شارەزایە لە ووڵاتی سوید، پێشكەش بە مامۆستا و بەرێوەبەرانی باخچەی ساوایانی شاری هەولێر كرد.

11146224_440434822798285_242705873083576639_n 11149320_440434989464935_4112283012827340333_n

سمینارەكە بە ئامێری داتاشۆ كە بە ڤیدیۆ گوزارشتی لە كارو چالاكییەكانی رۆژانەی باخچەی ساوایانی ووڵاتی سوید دەكرد، كە مامۆستایی ناوبراو بەزمانی كوردی بۆ ئامادەبووانی دۆبلاژ دەكرد، كە ناوەرۆكی سمینارەكە بریتی بوو لە چۆنیەتی كاركردن لە باخچەی ساوایان و چۆنیەتی كاركردن لەسەر كەسایەتی منداڵ، لە ووڵاتی سوید منداڵ لە تەمەنی (1) ساڵیەوە تا تەمەنی (5) ساڵی لە باخچەی ساوایان دەخوێنێت، مامۆستاكانی ووڵاتی سوید بەكەرستە و ئامێری زۆر سەرەتای كارەكانی خۆیان رادەپەرێنن و وە خۆشەویستیان بۆ كارەكانیان وایان لێدەكات هەموو كات نوێكاری و گۆرانكاری لەكاتی ووتنەوەی وانەكان و فێركردنی منداڵان بە پێداویستی رۆژانەیان ببستنەوە ئەمەش لە پێناو زوو وەرگرتن و تێگەیشتنی قوتابیە، وە كاركردن لەسەر ناخی قوتابی كە خۆی و كەسانی دەوورووبەری خۆش بوێت و كەسێكی دیموكرات بێت و فێری رێزگرتن و كەسێكی لێبوردە بێت و وە بتوانێت بیرورا بە شێوەیەكی ئازادانە بۆچوونەكانی خۆی دەربڕی، بۆیە ئێمەش لێرە دەتوانیین بەو كەرستە و ئامێرانە رۆژانە نوێكاری (ابداع) لە كارەكانمان بكەین بە كەرستەی زۆر سەرەتای بۆ بەرەو پێشچوونی ئاستی قوتابینمان بە تایبەت لە قۆناغی باخچەی ساوایاندا كە لەم تەمەنەدا منداڵ زۆر بە ئاسانی دەتوانی كاری لەسەر بكەن.
*/ شایەنی باسە فۆندی فاخیر مێرگەسۆری رێكخراوێكی خێرخوازیە كار بواری پەروەردە دەكات و خزمەت بە قوتابیان و رەوشی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان دەكات.

11083901_440434939464940_1032575037954350138_n 11133705_440434816131619_4693106231340173487_n 11146224_440434822798285_242705873083576639_n 11149320_440434989464935_4112283012827340333_n

 

1,584 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ