گهشتێك بۆ سێزدەھەمین پێشهنگاى نێودەوڵەتی كتێبی ههولێر
وێنهى سهردانى بهشێك له قوتابيانى بهشى بنهڕهتى بۆ سێزدەھەمین پێشهنگاى نێودەوڵەتی كتێبی ههولێر.
1,498 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
وێنهى سهردانى بهشێك له قوتابيانى بهشى بنهڕهتى بۆ سێزدەھەمین پێشهنگاى نێودەوڵەتی كتێبی ههولێر.
1,498 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
ئەمڕۆ ١٦/١٠/٢٠١٨ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی ھەولێر مامۆستا (بەشدار عبدالخالق) و بەڕێوبەری بەدواداچوون مامۆستا (ھونەر صابر) و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرستیاری مامۆستا (سالار کمال خورشید) سەردانی کۆمەڵگەیان کرد. لە لایەن ھەریەکە لە بەڕێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) پێشوازیان لێکرا. سەردانەکەی بە بۆنەی ساڵی نوێی خوێندن و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی کۆمەڵگە. پاشان سەردانی ھەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی کرد.
1,547 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ ٢/١٠/٢٠١٨ لە گۆرەپانی کۆمەڵگە ھەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی لە دوو کاتی جیادا زەنگی یەکەم رۆژی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) لێدرا.
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و دەستەی کارگێڕی و تەواوی مامۆستا و کارمەندانی ھەردوو بەش یەکەم زەنگی خوێندن لێدرا. سەرەتا بەڕێوەبەری کۆمەڵگە لە ووتارێکیدا ووتی دوای بەخێرھێنانی تەواوی ئامادەبوان تیشکی خستە سەر ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە کۆمەڵگە لە پارساڵ لەسەر ئاستی ھەرێم و پارێزگای ھەولێر بەدەستی ھێناوە، سوپاسی تەواوی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی و کارمەندانی ھەردوو بەشی کرد کە ساڵی پار زۆر لە خۆبوردویانە شانی خۆیان نا بە بەردەوامە پرۆسەی خوێندن کە سەرەرای بوونی قەیرانی ئابووری لە ناوچەکەدا. دواتر ھەریەکە لە بەڕێوەبەری بنەڕەتی و بەڕێوەبەری ئامادەیی چەند رێنماییەکیان بۆ قوتابیان روونکردەوە.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ ھەموو لایەک و ساڵێکی پڕلە دەستکەوتی گەورە بۆ کۆمەڵگەکەمان.
1,757 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
٢١/٤/٢٠١٨ لە ژێرناونیشانی (بەرەو لووتکە) بە ئامادەبوونی بەرێز (د.پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و مامۆستا (کاوە عومەر) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا(چیمەن حسێن نەبی) و بەڕێوەبەری بەشی بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) سەرپەرشتیاران و ئەنجومەنی دایک و باوکان و دایک و باوکانی قوتابیان و مامۆستایانی قۆناغی دوانزەھەمی ھەردوو بەشی حکومی و ناحکومی قوتابیانی ھەردوو بەش. کۆمەڵگەکەمان دەییەمین فیستڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا بۆ قوتابیانی دەرچووی قۆناغی دوانزەھەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ــ٢٠١٧)ی بەشی ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری و حکومی و ناحکومی سازکرد. سەرەتا مەراسیمەکە بە ھاتنی کەژاوەی قوتابیان دەستی پێکردوو دواتر بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان و مارشی کۆمەڵگە دەستی پێکرد. دواتر بەرێوەبەری کۆمەڵگە وتارێکی پێشکەش کرد (دەقی ووتارەکە لە کۆتایی بابەتەکە بخوێنەوە) دواتر بەرێز وەزیری پەروەردە ووتارێکی لە بەر بارانێکی بەخوور پێشکەش کرد کە باسی لە سەرکەوتنەکانی کۆمەڵگە کرد و کە ساڵانە قوتابیەکی زۆری پێکەیاندووە پیرۆزباییەکی گەرمی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و ووتی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە نەوەیەکی وەک ئێوەیە. پاشان بەرێوەبەری ئامادەیی ووتارێکی پێشکەش کردوو کە تیایدا سوپاسی تەواوی دەستەی کارگێڕی و کارمەندان و مامۆستا ماندوو نەنەسەکان کردوو کە سەرەرایی بوونی چەندین بەربەستی ئابووریی و سیاسی بەڵام توانیمان بە ھاوکاری ھەموو لایەک بگەینە بە ئەو ئەنجامەی کە ئێستا لەم ئاھنگە خنجیلانەیە کۆبوینەوە نابێش ئەوەمان لە بیر بچێت کە بنەماڵەی شەھید فاخر مێرگەسۆری ھاوکاری بەردەوامی کۆمەڵگەکەمان بوونە لە ھەموو رووێکەوە. دواتر ھەریەک لە نوێنەری قوتابیانی حکومی و ناحکومی ئەنجومەنی دایک و باوکان ووتاریان پێشکەش کرد. شایەنی باسە لە دەییەم ساڵی تەمەنی بەشی ئامادەیی کۆمەڵگە, واتا لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧_٢٠١٨ لە کۆی (٩٨٦) قوتابی نزیکەی (٤٠٠) قوتابی لە زانکۆی پزیشکی وەرگیراوە وە زیاتر لە (٣٠٠) قوتابیمان لە کۆلیژی ئەندازیاری وەرگیراون ھەر بەم بۆنەیەوە بەرێز وەزیری پەروەردە کێکی دەیەم ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی لەت کرد لە کۆتاییدا خەڵات لە لایەن وەزیری پەروەردە خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم سێیەمی ھەردوو بەشی ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری دابەش کرا. دەقی ووتاری بەڕێوبەری کۆمەڵگە سەرەتا بەخێرھاتنی بەرێز دکتۆر (پشتیوان ێادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و میوانانی بەرێز دایک و باوکانی خۆشەویست و مامۆستایان دەکەین بەڕێزان… خۆشحاڵین ئەمڕۆ خولی بەرەو لوتکە ئاھەنگی دەرچووانی قوتابیانی قۆناغی دوانزەھەمی کۆمەڵگە (بە ھەردوو بەشی حکومی و ناحکومی) دەگێڕین. گێڕانی ئاھەنگی دەرچووانی قوتابیانی بەشی ئامادەیی نموونەی و ناحکومی، لە کۆمەڵگەی شەھید فاخر مێرگەسۆری, رووداوێکی نوێ و چاوەڕواننەکراو نییە, ئێمە وەک رێزدارکردنی ئەنجامەکانمان, لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە ساڵانە کەرنەڤاڵی لەم شێوەیە رێکبخەین, لەبەر ئەوە نا کە کۆمەڵگەین و لە روواڵەتدا جیاوازین, بەڵکو جیاوازین لە ئاستەکان, جیاوازین لە دەستکەوتەکان, جیاوازین لە بەدەستھێنانی کورسییەکانی زانکۆکان, جیاوازین لە پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر و ھۆشیار, نەوەیەک بتوانێ دەرک بە گۆڕانکاریە خێراکانی سەردەم بکات. ھەرچەندە ئەوەندەی پەروەردەکردنێکی دروست و پێگەیاندنێکی شیاومان لا گرنگە, ھێندە بیر لە مۆنۆپۆڵکردنی پزیشکی و ئەندازیاری ناکەینەوە. پار ساڵیش وەک پیشەی ساڵانەمان لە کۆی (١٩٣) قوتابی بەشداربوو لە بەشی خوێندنی حکومی دەستکەوتی بەرزمان تۆمارکردوو نزیکەی (٦٠) کورسی پزیشکی و چەندین کورسی کۆلیژی ئەنازیاریمان بەدەست ھێنا ھەروەھا دوو قوتابیمان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی ھەرێم و پلەی دووەم لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر بەدەست ھێناوە وە توانیمان پلەی دووەم لە نمرەی پێوانەیی لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر بەدەست بھێنین. ھەروەھا لە بەشی خوێندنی ناحکومیش ئەنجامەکان ماییەی دڵخۆشین و چەندان کورسی کۆلێژەبەرزەکانیان بەدەست ھێناوە. شایەنی باسە لە دەییەم ساڵی تەمەنی کۆمەڵگە, واتا لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧_٢٠١٨ لە کۆی (٩٨٦) قوتابی نزیکەی (٤٠٠) قوتابیمان لە زانکۆی پزیشکی وەرگیراوە وە زیاتر لە (٣٠٠) قوتابیمان لە کۆلیژی ئەندازیاری وەرگیراون، بەڵام ئەوەی لە ناوەندە زانکۆیەکان پێمان دەگات, گەواھیدەرە لە ئاست بەرزی و دیدگەشی قوتابییەکانمان. ئەم دەستکەوتەش بۆ ھەموو لایەکمان دەگەڕێتەوە, راستە قوتابییەکان ھەوڵ دەدەن, راستە ئێوە پەرۆشیان، بەڵام ژینگەی کۆمەڵگە و توانا و دڵسۆزی مامۆستاکانیش رۆڵی مەزنیان ھەیە. شادومانین تا ئێستا کۆمەڵگەکە ئەو مەبەستانەی ھێناوەتەدی کە ھەنگاویان بۆ دەھاوێ. بەرێزان پێویستە ئەوەشمان لە بیرنەچێت ھەموو ئەو دەستکەوتە گەورانەی ساڵی رابردوو لە بارێکدا بەدەست ھاتووە کە کوردستان و ژینگەی قوتابی گیرۆدەی کۆمەلێک گرفت ببون کە کاریگەری گەورە و راستەوخۆی لەسەر کەشی خوێندن و ئاسوودەیی قوتابیان ھەبووە. لە کۆتاییدا پیرۆزیایی ئەم سەرکەوتنە لە یەکەیەکەی قوتابیان و مامۆستایان و ھەموو کارمەندان و خەمخۆرانی کۆمەڵگە دەکەم. رێز و سووپاسی بنەماڵەی شەھید فاخیر مێرگەسووری بە ھەموو لایەک دەگەیەنم. ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و ئایندە گەشی بۆ ھەموولایەک دەخوازم. داواکارم لە قوتابیانی دەرچوو وەک نیشاندانی وەفا بۆ کۆمەڵگە, لە خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی و کوردایەتی, درێغی نەکەن. ھەموو لایەک شاد و سەرفرازبێت.
1,244 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
دوای ئەوەی لە رێكەوتی (17/8/2017) لە كەشێكی ئارام و دیموكراسیدا لەبەر چاوی بەشێكی زۆری دایك و باوكانی بەرێز تیروپشك كرا ناوەكان دەرچوون. ئەمڕۆ 4/10/2017 قوتابیانی قۆناغی یەكەمی بەشی بنەڕەتی دەستیان بە پرۆسەی خوێندن كرد لە بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری.
1,650 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
ئەمڕۆ 3/10/2017 یەكەم رۆژی هاتنی قوتابیانی قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی بۆ كۆمەڵگە، بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و یاریدەدەرانی پێشوازیان لە قوتابیان و دایك و باوكانی قوتابیان كرد. دوای بە خێرهێنانیان لە لایەن بەڕێوەبەری بنەڕەتی چەند رێنماییەك پێشكەشی ئامادەبوان كران دواتر فۆرمی رێنمایی دابەش كرا.
شایەنی باسە رۆژی 30/8/2017 تاقیكردنەوەی توانستی ئەنجامدرا دواتر (98) قوتابی توانیان سەركەتوتن بەدەست بهێنن و ئەمڕۆش دەست بە خوێندن دەكەن لە بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری.
1,473 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
ئەمڕۆ 2/10/2017 وەكو هەموو قوتابخانەكانی تر هەرێمی كوردستان، كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری لە هەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی (2017ــ2018)ی لێدا. بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و گشت قوتابیان و مامۆستایان. دوای بەخێرهێنان بەرێوەبەری كۆمەڵگە لە ووتەیەكیدا لە هەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی ووتی سوپاسی گشت مامۆستایان و كارمەندان و دەستەی كارگێڕی دەكەم كە پار ساڵ سەرەڕای بوونی ئەو هەموو قەیران و كێشەیە بەڵام توانیان بەسەری دا زاڵ بن و پرۆسەی خوێندن بەسەركەوتوی بەڕێبكەن، وەك ئەو سەركەوتنە بەردەوامەی كە كۆمەڵگەكەمان ساڵانە لە قۆناغی (12)هەم بەدەستی دەهێنێت. دواتر هەریەك لە بەڕێوەبەری بنەڕەتی و بەڕێوەبەری ئامادەیی سوپاسی گشت مامۆستایان و دەستەی كارگێڕی و كارمەندانی كۆمەڵگەیان كرد و داوایان كرد بۆ ئەم ساڵی خوێندنیش بە هەمان گڕوتینی پارساڵ دەست بە پڕۆسەی خوێندن بكەنەوە، لە كۆتایشدا چەند رێنماییەك بە قوتابیان درا.
1,461 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
دوایی ئەوەی بەرواری ٣٠/٨/٢٠١٧ تاقیکردنەوەی توانستی قوتابیانی بۆ قۆناغی حەوتەم ئەنجامدا. ئەمڕۆ لیژنەی تاقیکردنەوە لە گەڵ بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی ھەولێر کۆبوونەوە و دواتر ناوی قوتابیان راگەیاندرا:
*/ کۆی پێشکەش کردنی فۆرمی قوتابی بۆ کورسی خوێندن (١٠٢٠) ھەزار و بیست قوتابی بوو. (١٥٢) بەشداری تاقیکردنەوەکەیان نەکردبوو، واتا بە نەھاتوو ھەژمارکران.
*/ کۆی قوتابی وەرگیراو بە ریزبەندنی نمرە (٩٨) قوتابیە.
تێبینی/
ئەو ناوانەی کە بلاوکراینەوە ئەوە ناوی ئەو قوتابیانەیە کە وەرگیراون، خەتێک لێدراوە لە ژمارە (٩٨) ئەوە ناوی کۆتاییە بۆ ئاگاداریتان.
*/ نەوەی شەھید (٧) قوتابیە.
*/ منداڵە مامۆستا (٤) قوتابیە.
کۆی قوتابی وەرگیراو بۆ قۆناغی حەوتەمی بەشی بنەڕەتی کۆمەڵگە، (١٠٩) قوتابی بوو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٧ــ٢٠١٨).
وە کۆنمرەیی وەرگرتن (معدل) لە بەشی بنەڕەتی کۆمەڵگە تا نمرەی (%٨٧) بوو.
2,209 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە
ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی خولی دووەمی قۆناغی (١٢)ھەمی بەشی ئامادەیی نموونەیی و قوتابخانەی ئامادەیی ناحکومی دەکەینەوە، کە ئەمڕۆ ٢٠١٧/٩/٢٠ سەردانی کۆمەڵگە بکەبۆ وەرگرتنەوەی کۆدی زانکۆلاین.
تێبینی:
تکایە ھاورێکانتان تاگ بکەن چونکە رۆژی یەک شەممە پشووە واتا دەوام نیە تا رۆژی چوارشەممەی داھاتوو کە دەکاتە رێکەوتی ٢٠١٧/٩/٢٧.
1,492 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ
ئەمڕۆ 30/8/2017 بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی بنەڕەتی و مامۆستا (نوری بورهان بایز) سەرپەرشتیار و سەرۆكی لێژنەی تاقیكردنەوە و ئەندامانی لێژنەی تاقیكردنەوە مامۆستا (نەجات كاكە حسێن ) و (كاكەمین كەمال شەریف) و (هونەر سابیر) وە سەرپەرشتی كردنی رۆژی تاقیكردنەوە و پرسیارەكان مامۆستا (ئاكۆ صابر عوسمان و دانا غەفوور حەمەد و ئەمیرە عبدالعزیز و دلزار مختار و ئاواز فەتاح و هێمن مستەفا و بەناز کەریم). كاتژمێر (9)ی سەر لە بەیانی تاقیكردنەوەی توانستی قوتابیانی قۆناغی حەوتەم دەستی پێكرد، كە نزیكەی (1000) قوتابی بەشداربوون. لە كەشێكی ئارام كە كۆی پرسیارەكانی ئەم تاقیكردنەوەیە لە لایەن لیژنەی پەروەردە دانرابوو. بە شێوەیەكی دیموكراسی قوتابیان وەڵامی پرسیارەكانیان داییەوە.
*/ جێگەی ئاماژە پێدانە تەواوی دەستەی كارگێری و بەشێكی زۆری مامۆستایان و كارمەندانی بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگە بە شێوەیەكی خۆنەویستان ئەم پڕۆسەی تاقیكردنەوەیان بەسەر كەوتووی بەڕێكرد.
شایەنی باسە رێژەی قوتابی بەشداری نزیكەی (1000) هەزار قوتابی بوو، كە لە كۆی قوتابخانەكانی شاری هەولێری بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگە زۆرترین قوتابی فۆرمی وەرگرتنیان پڕكردبوویەوە.
2,157 کۆی بینینەکان, 3 بینینەکانی ئەمڕۆ