ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی دوانزەهەمی ئامادەیی
ئەمڕۆ ١٢/١١/٢٠١٦ لە ژێر ناونیشانی خولی (بەرخودان) لە نۆییەمین فیستڤاڵی ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی قۆناغی دوانزەھەمی ئامادەیی حکومی و ناحکومی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٥ـ٢٠١٦)، لە گۆڕەپانی کۆمەڵگەی شەھید فاخر مێرگەسۆری، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی ھەولێر مامۆستا (بەشدار عبدالخالق) و بەڕێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەممەد) و بەڕێوەبەری بەشی نمونەیەکان مامۆستا (ئیبراھیم قادر) و بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان مامۆستا (کاوە عومەر) و بنەماڵەی شەھید فاخر مێرگەسۆری و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری و بەڕێوەبەری بنەڕەتی و ئەنجومەنی دایک و باوکان و مامۆستایان، مەراسیمەکە دەستی پێکرد.
Learn More
تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم
ئەمڕۆ 3/1/2017 تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە خولی یەكەم لە گشت خوێندگاكان دەستیان پێكرد. كۆمەڵگەكەمان لە كاتژمێر (8:30) بەیانی لە هەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی تاقیكردنەوەكان وەكو هەر قوتابخانەیەكی تر ئەنجامدرا.
Learn More
رۆژی ئاڵا لە کۆمەڵگە بەرز راگیرا
ئەمڕۆ ١٨/١٢/٢٠١٦ لە رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کاتژمێر (١٠)ی سەر لەبەیانی بەشی ئامادەیی لە مەراسیمێَکدا ئەم رۆژەی بەرز راگرت. سەرەتا بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەستی پێکرد،
Learn More
پێشەنگاییەكی هونەری بۆ قوتابیانی بەهرەمەند
ئەمڕۆ 6/2/2017 لە رێرەوی بەشی بنەڕەتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیان،
Learn More
رێزلێنانی وەزیری پەروەردە لە توێژەرانی كۆمەڵایەتی كوردستان
7/2/2017 لە هۆڵی چاڵاكی قوتابخانەكانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز وەزیری پەروەردە (د. پشتیوان صادق) و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا (بەشدار عبدالخالق) و بەڕێوبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و چەند بەڕێوەبەرێك و سەرپەرشتیارێك، خەڵاتی رێزلێنان بەسەر (25) توێژەری كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی كوردستان لە لایەن وەزیری پەروەردە دابەش كرا.
Learn More

سمینارێك دەربارەی داستانی دڵداری و قارەمانی لە ئەدەبی كوردییدا

لە درێژەی كاروچاڵاكییەكانی بەشی بنەڕەتی مامۆستای وانەی كوردی (سەمیرە یاسین) لە سێ‌ سمیناری جیا دا بۆ تەواوی قوتابیانی قۆناغی (9) نۆییەمی بنەڕەتی سمینارێكی لەسەر داستانی دڵداری و قارەمانیەتی لە ئەدەبی كوردییدا، كە لە رێگای ئامێری داتاشۆ جیاوازی نێوان (حەیران و لاوك و مقام و بەستە و هۆرە و گۆرانی) بۆ قوتابیان روون كردەوە. لە درێژەی سمینارەكە دا مامۆستای ناوبراو بە وێنە مەزارگەی شاعیران بۆ قوتابیان نمایش كرد.
1 3 5 7

63 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

رێزلێنانی وەزیری پەروەردە لە توێژەرانی كۆمەڵایەتی كوردستان

7/2/2017 لە هۆڵی چاڵاكی قوتابخانەكانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز وەزیری پەروەردە (د. پشتیوان صادق) و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا (بەشدار عبدالخالق) و بەڕێوبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و چەند بەڕێوەبەرێك و سەرپەرشتیارێك، خەڵاتی رێزلێنان بەسەر (25) توێژەری كۆمەڵایەتی لەسەر ئاستی كوردستان لە لایەن وەزیری پەروەردە دابەش كرا. لەسەر ئاستی هەولێر (3) توێژەری كۆمەڵایەتی خەڵاتیان وەرگرت كە یەكێكیان توێژەری كۆمەڵاتی (هیوا ئەحمەد) بوو كە لە بەشی ئامادەیی كۆمەڵگە وەك كەسێكی لە خۆبردوو ماندونەناسانە ئەركەكانی خۆی رادەپەرێنێت. بە كاروچاڵاكییەكەكانی توانی ئەم خەڵات دەستەبەر بكات بە كەفائەتی خۆی كە هەڵبژاردنی توێژەرەكان بە (سی ڤی) بووە. ئێمەش وەك دەستەی كارگێری و تەواوی كارمەمدانی كۆمەڵگە پیرۆزبای لە توێژەری كۆمەڵاتی (هیوا ئەحمەد) دەكەین هیوادارین بەردەوام بێت و لەش ساغ بێت.
1 2 3 5 7 9

68 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

پێشبڕكێی زانستی

لە هۆڵی بۆنەكانی كۆمەڵگە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و ئەنجومەنی دایك و باوكان، بەسەرپەرشتی مامۆستای وانەی كوردی (سەمیرە یاسین) پێشبڕكێیەكی زانستی بۆ هەر چوار پۆلی قۆناغی نۆییەم ئەنجامدا.
ئامانج لەم پێشبڕكێیە دروست كردنی كەشێكی خۆش و دووبارە كردنەوەی زانیارەكان و بەشداری كردنی گشت قوتابیان لەو جۆرە چاڵاكیەیانە.

1 2 15672603_737642196410878_7456673591238416630_n 16473707_737642433077521_8172174249712042217_n 16508020_737641876410910_8638135083129389213_n 16508998_737642396410858_373994790828106594_n

86 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

كۆبونەوەی ئەنجومەنی دایك و باوكانی بەشی بنەڕەتی

لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی مانگانەی دەستەی كارگێڕی و ئەنجومەنی دایك و باوكانی بەشی بنەڕەتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) باس لە كێشە و گرفتەكان و پێداویست و كەم و كوڕیەكانی كرا.

16427248_737639419744489_4951137776284420664_n 16508371_737639416411156_1094435336412170914_n

53 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

پێشەنگاییەكی هونەری بۆ قوتابیانی بەهرەمەند

ئەمڕۆ 6/2/2017 لە رێرەوی بەشی بنەڕەتی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) بەشێك لە مامۆستایان و قوتابیان، لە ژێر ناونیشانی پێشەنگاییەك بۆ قوتابیانی بەهرەمەند كراییەوە. بەسەرپەرشتی مامۆستای وانەی هونەر (ئارام خالید) كە لە لێدانێكی بۆ بەشی راگەیاندنی كۆمەڵگە ووتی بە پێویستیم زانی ئەم (12) قوتابیە بەهرەمەند و دەست رەنگینانە بە گشت قوتابیان و دەستەی كارگێڕی بەشەكە بناسێنم لەم پێشەنگاییەدا چونكە كارەكانیان زۆر ئەكادیمین.
1 16473646_737151646459933_6480648857605492849_n 16508635_737151983126566_1223396620321869444_n 16641031_737151839793247_8350062410519435824_n

56 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

دابەش كردنی خەڵات

ئەمڕۆ 6/2/2017 لە هۆڵی بۆنەكانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و ئەنجومەنی دایك و باوكان، خەڵات بەسەر یەكەم و دووەم و سێیەمی هەر سێ قۆناغی بەشی ئامادەیی لە تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم لە خولی یەكەم دابەش كرا.

16473219_737148936460204_7370248433238214281_n 16473431_737148939793537_7376260081174989899_n 16508628_737149093126855_5122477908736989737_n 16602726_737148903126874_6669272816329270794_n

45 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی دایك و باوكانی بەشی ئامادەیی

ئەمڕۆ 6/2/2017 لە چوارچێوەی كۆبوونەوەی مانگانەی دەستەی كارگێری و ئەنجومەنی دایك و باوكان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەممەد) و بەڕێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و یاریدەدەران لەگەڵ ئەنجومەنی بەشەكە كۆبوونەوە، بۆ گەنگەشە كردنی رۆلی دایك و باوك لە قوتابخانە و ئاگاداربوون لە كێشە و گرفتەكانی قوتابیان و دەستەی كارگێری و دانانی میكانزمێك بۆ زیاتر هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەن و دەستەی كارگێڕی.
16426166_737146146460483_5372407307717291780_n 16427285_737146139793817_2401829482084807144_n 16508480_737146143127150_8344968490315461370_n 16508871_737146246460473_1862495129551983235_n

44 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

راگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم

2/2/2017 لە یاریگای چیمەنی كۆمەڵگە دا لە مەراسیمێكی خنجیڵانە دا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەممەد) و بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و تەواوی مامۆستایانی بەشی بنەڕەتی ئەنجامی كۆتای وەرزی یەكەم لە خولی یەكەم بەسەر قوتابیان قۆناغەكانی (1ــ2ــ3ــ4ــ5) دابەش كرا. سەرەتا بەڕێوەبەری بنەڕەتی لە ووتەیەكیدا دوای دەست خۆشی لە تەواوی ستافی بەشەكەی هیوای سەركەوتنی بۆ تەواوی قوتابیان خواست، پیرۆزبای كۆتایی وەرزی یەكەمی بەسەركەوتوی لە قوتابیان كرد. دواتر ئەنجامەكە بەسەر قوتابیە سەركەوتوەكان لە مەراسیمەكە دابەش كرا.
شایەنی باسە ئەو قوتابیانەی كە نمرەیان لەسەر ئاستی پۆلەكەیان نایاب بوو، وەك ئەستێرەی پۆل دەست نیشان كران.
1 2 3 4

49 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

لە یادی رۆژی شەھیدانی یەکی شوباتدا

١/٢/٢٠١٧ وەک رێزگرتنێک لەم رۆژە، بەشێک لە قوتابیانی بەشی ئامادەیی، بە بۆنەی یادی (١٣) سێزدەمین ساڵیادی شەھیدانی یەکی شوباتی ساڵی (٢٠٠٤) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و سەرپەشتیاری کارگێری ئامادەیی مامۆستا (بھرام ئیسماعیل حەسەن) و یاریدەدەران و توێژەرانی کۆمەڵاتی، ھەڵسان بە ھەڵمەتی پاککردنەوەی گۆرەپانی کۆمەڵگە، سەربەرزی بۆ گشت شەھیدانی کوردستان.
16299467_734874673354297_2731248538605521262_n 16426221_734874666687631_6827910218614534632_n 16473521_734874670020964_795011953691777307_n 16473565_734874726687625_4483858013950570473_n

42 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

لە یادی رۆژی شەهیدانی یەكی شوباتدا

ئەمڕۆ 1/2/2017 وەك رێزگرتنێك لەم رۆژە، بەشێك لە قوتابیانی بەشی بنەڕەتی دەستەی ژینگە، بە بۆنەی یادی (13) سێزدەمین ساڵیادی شەهیدانی یەكی شوباتی ساڵی (2004) هەڵسا بە هەڵمەتی پاككردنەوەی گۆرەپانی كۆمەڵگە، سەربەرزی بۆ گشت شەهیدانی كوردستان، ئاڵاكەمان هەردەم شەكاوەبێت ووڵاتمان ئاوادان بێت.
16298481_734280883413676_7910216446669307762_n 16387930_734280863413678_6590594741488760477_n 16406826_734281120080319_5527979904606915931_n 16406973_734280876747010_2847989013093319463_n

42 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

1 2 3 15