رۆژێكی نوێ بۆ قوتابیانی قۆناغی حەوتەم
ئەمڕۆ 3/10/2017 یەكەم رۆژی هاتنی قوتابیانی قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی بۆ كۆمەڵگە، بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و یاریدەدەرانی پێشوازیان لە قوتابیان و دایك و باوكانی قوتابیان كرد. دوای بە خێرهێنانیان لە لایەن بەڕێوەبەری بنەڕەتی چەند رێنماییەك پێشكەشی ئامادەبوان كران دواتر فۆرمی رێنمایی دابەش كرا.
شایەنی باسە رۆژی 30/8/2017 تاقیكردنەوەی توانستی ئەنجامدرا دواتر (98) قوتابی توانیان سەركەتوتن بەدەست بهێنن و ئەمڕۆش دەست بە خوێندن دەكەن لە بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگەی شەهید فاخر مێرگەسۆری.
1,470 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ