راکێشانی تیرۆپشکی خوازیارانی باخچەی منداڵان (KG١) بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٥-٨-٢٠١٧ بەئامادەبوونی (ھونەر سابیر) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر و ئەندامانی تری لێژنە و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی شەھید فاخیر مێرگەسۆری /سابیس ڕاکێشانی تیرو پشک بۆ خوازیارانی باخچەی منداڵانی شەھید فاخیر مێرگەسۆری (KG١) لەھۆڵی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی قوتابخان ئەنجامدرا . شایەنی باسە ڕاکێشانی تیروپشکە کە بەپێی سەرپەشتیکردنی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر و قوتابخانەی شەھید فاخیر مێرگەسۆری /سابیس بەڕێوەچوو و بۆ منداڵانی شەھیدی داعش بەبێ تیرو پشک وەرگیران و ئەوژمارەی کە بڕیارە لەو باخچەیە وەربگیرێن تەنھا (۹٠) کورسی خوێندن بوو وە لەژمارەی گشتی داواکراویش (٨) کورسی بۆ منداڵانی شەھیدی دەستی تیرۆرستانی داش پێش کەش کرا.
1,496 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە