٢١/٤/٢٠١٨ لە ژێرناونیشانی (بەرەو لووتکە) بە ئامادەبوونی بەرێز (د.پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و مامۆستا (کاوە عومەر) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا(چیمەن حسێن نەبی) و بەڕێوەبەری بەشی بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) سەرپەرشتیاران و ئەنجومەنی دایک و باوکان و دایک و باوکانی قوتابیان و مامۆستایانی قۆناغی دوانزەھەمی ھەردوو بەشی حکومی و ناحکومی قوتابیانی ھەردوو بەش. کۆمەڵگەکەمان دەییەمین فیستڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا بۆ قوتابیانی دەرچووی قۆناغی دوانزەھەمی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦ــ٢٠١٧)ی بەشی ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری و حکومی و ناحکومی سازکرد. سەرەتا مەراسیمەکە بە ھاتنی کەژاوەی قوتابیان دەستی پێکردوو دواتر بە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان و مارشی کۆمەڵگە دەستی پێکرد. دواتر بەرێوەبەری کۆمەڵگە وتارێکی پێشکەش کرد (دەقی ووتارەکە لە کۆتایی بابەتەکە بخوێنەوە) دواتر بەرێز وەزیری پەروەردە ووتارێکی لە بەر بارانێکی بەخوور پێشکەش کرد کە باسی لە سەرکەوتنەکانی کۆمەڵگە کرد و کە ساڵانە قوتابیەکی زۆری پێکەیاندووە پیرۆزباییەکی گەرمی لە قوتابیان و مامۆستایان کرد و ووتی ئەمڕۆی کوردستان پێویستی بە نەوەیەکی وەک ئێوەیە. پاشان بەرێوەبەری ئامادەیی ووتارێکی پێشکەش کردوو کە تیایدا سوپاسی تەواوی دەستەی کارگێڕی و کارمەندان و مامۆستا ماندوو نەنەسەکان کردوو کە سەرەرایی بوونی چەندین بەربەستی ئابووریی و سیاسی بەڵام توانیمان بە ھاوکاری ھەموو لایەک بگەینە بە ئەو ئەنجامەی کە ئێستا لەم ئاھنگە خنجیلانەیە کۆبوینەوە نابێش ئەوەمان لە بیر بچێت کە بنەماڵەی شەھید فاخر مێرگەسۆری ھاوکاری بەردەوامی کۆمەڵگەکەمان بوونە لە ھەموو رووێکەوە. دواتر ھەریەک لە نوێنەری قوتابیانی حکومی و ناحکومی ئەنجومەنی دایک و باوکان ووتاریان پێشکەش کرد. شایەنی باسە لە دەییەم ساڵی تەمەنی بەشی ئامادەیی کۆمەڵگە, واتا لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧_٢٠١٨ لە کۆی (٩٨٦) قوتابی نزیکەی (٤٠٠) قوتابی لە زانکۆی پزیشکی وەرگیراوە وە زیاتر لە (٣٠٠) قوتابیمان لە کۆلیژی ئەندازیاری وەرگیراون ھەر بەم بۆنەیەوە بەرێز وەزیری پەروەردە کێکی دەیەم ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵگەی لەت کرد لە کۆتاییدا خەڵات لە لایەن وەزیری پەروەردە خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم سێیەمی ھەردوو بەشی ئامادەیی فاخر مێرگەسۆری دابەش کرا. دەقی ووتاری بەڕێوبەری کۆمەڵگە سەرەتا بەخێرھاتنی بەرێز دکتۆر (پشتیوان ێادق) وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و میوانانی بەرێز دایک و باوکانی خۆشەویست و مامۆستایان دەکەین بەڕێزان… خۆشحاڵین ئەمڕۆ خولی بەرەو لوتکە ئاھەنگی دەرچووانی قوتابیانی قۆناغی دوانزەھەمی کۆمەڵگە (بە ھەردوو بەشی حکومی و ناحکومی) دەگێڕین. گێڕانی ئاھەنگی دەرچووانی قوتابیانی بەشی ئامادەیی نموونەی و ناحکومی، لە کۆمەڵگەی شەھید فاخر مێرگەسۆری, رووداوێکی نوێ و چاوەڕواننەکراو نییە, ئێمە وەک رێزدارکردنی ئەنجامەکانمان, لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە ساڵانە کەرنەڤاڵی لەم شێوەیە رێکبخەین, لەبەر ئەوە نا کە کۆمەڵگەین و لە روواڵەتدا جیاوازین, بەڵکو جیاوازین لە ئاستەکان, جیاوازین لە دەستکەوتەکان, جیاوازین لە بەدەستھێنانی کورسییەکانی زانکۆکان, جیاوازین لە پێگەیاندنی نەوەیەکی رۆشنبیر و ھۆشیار, نەوەیەک بتوانێ دەرک بە گۆڕانکاریە خێراکانی سەردەم بکات. ھەرچەندە ئەوەندەی پەروەردەکردنێکی دروست و پێگەیاندنێکی شیاومان لا گرنگە, ھێندە بیر لە مۆنۆپۆڵکردنی پزیشکی و ئەندازیاری ناکەینەوە. پار ساڵیش وەک پیشەی ساڵانەمان لە کۆی (١٩٣) قوتابی بەشداربوو لە بەشی خوێندنی حکومی دەستکەوتی بەرزمان تۆمارکردوو نزیکەی (٦٠) کورسی پزیشکی و چەندین کورسی کۆلیژی ئەنازیاریمان بەدەست ھێنا ھەروەھا دوو قوتابیمان پلەی سێیەم لەسەر ئاستی ھەرێم و پلەی دووەم لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر بەدەست ھێناوە وە توانیمان پلەی دووەم لە نمرەی پێوانەیی لەسەر ئاستی پارێزگای ھەولێر بەدەست بھێنین. ھەروەھا لە بەشی خوێندنی ناحکومیش ئەنجامەکان ماییەی دڵخۆشین و چەندان کورسی کۆلێژەبەرزەکانیان بەدەست ھێناوە. شایەنی باسە لە دەییەم ساڵی تەمەنی کۆمەڵگە, واتا لە ساڵی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٧_٢٠١٨ لە کۆی (٩٨٦) قوتابی نزیکەی (٤٠٠) قوتابیمان لە زانکۆی پزیشکی وەرگیراوە وە زیاتر لە (٣٠٠) قوتابیمان لە کۆلیژی ئەندازیاری وەرگیراون، بەڵام ئەوەی لە ناوەندە زانکۆیەکان پێمان دەگات, گەواھیدەرە لە ئاست بەرزی و دیدگەشی قوتابییەکانمان. ئەم دەستکەوتەش بۆ ھەموو لایەکمان دەگەڕێتەوە, راستە قوتابییەکان ھەوڵ دەدەن, راستە ئێوە پەرۆشیان، بەڵام ژینگەی کۆمەڵگە و توانا و دڵسۆزی مامۆستاکانیش رۆڵی مەزنیان ھەیە. شادومانین تا ئێستا کۆمەڵگەکە ئەو مەبەستانەی ھێناوەتەدی کە ھەنگاویان بۆ دەھاوێ. بەرێزان پێویستە ئەوەشمان لە بیرنەچێت ھەموو ئەو دەستکەوتە گەورانەی ساڵی رابردوو لە بارێکدا بەدەست ھاتووە کە کوردستان و ژینگەی قوتابی گیرۆدەی کۆمەلێک گرفت ببون کە کاریگەری گەورە و راستەوخۆی لەسەر کەشی خوێندن و ئاسوودەیی قوتابیان ھەبووە. لە کۆتاییدا پیرۆزیایی ئەم سەرکەوتنە لە یەکەیەکەی قوتابیان و مامۆستایان و ھەموو کارمەندان و خەمخۆرانی کۆمەڵگە دەکەم. رێز و سووپاسی بنەماڵەی شەھید فاخیر مێرگەسووری بە ھەموو لایەک دەگەیەنم. ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و ئایندە گەشی بۆ ھەموولایەک دەخوازم. داواکارم لە قوتابیانی دەرچوو وەک نیشاندانی وەفا بۆ کۆمەڵگە, لە خزمەتکردن بە مرۆڤایەتی و کوردایەتی, درێغی نەکەن. ھەموو لایەک شاد و سەرفرازبێت.
1,246 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە