یەكەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە كۆمەڵگە لێدرا
ئەمڕۆ ٢/١٠/٢٠١٨ لە گۆرەپانی کۆمەڵگە ھەردوو بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی لە دوو کاتی جیادا زەنگی یەکەم رۆژی پرۆسەی خوێندن بۆ ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩) لێدرا. بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و دەستەی کارگێڕی و تەواوی مامۆستا و کارمەندانی ھەردوو بەش یەکەم زەنگی خوێندن لێدرا.
Learn More
کۆمەڵگەکەمان دەيیەمین فیستڤاڵی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا
٢١/٤/٢٠١٨ لە ژێرناونیشانی (بەرەو لووتکە) بە ئامادەبوونی بەرێز (د.پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردەیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری کۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخر محەمەد) و مامۆستا (کاوە عومەر) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا(چیمەن حسێن نەبی) و بەڕێوەبەری بەشی بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) سەرپەرشتیاران و ئەنجومەنی دایک و باوکان و دایک و باوکانی قوتابیان و مامۆستایانی قۆناغی دوانزەھەمی ھەردوو بەشی حکومی و ناحکومی قوتابیانی ھەردوو بەش.
Learn More
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی ھەولێر سەردانی کۆمەڵگەی کرد
ئەمڕۆ ١٦/١٠/٢٠١٨ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەیی ھەولێر مامۆستا (بەشدار عبدالخالق) و بەڕێوبەری بەدواداچوون مامۆستا (ھونەر صابر) و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرستیاری مامۆستا (سالار کمال خورشید) سەردانی کۆمەڵگەیان کرد.
Learn More

ئەنجامدانی چەند سمینارێك لە بەشی ئامادەیی

بەرواری 9/11/2014 لە هۆڵی بۆنەكانی كۆمەڵگە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی كۆلێژی هەولێری پزیشكی كۆلێژی پەرستاری، لە چوارچێوەی پرۆگرامی تەندروستی قوتابخانەكان، سەردانی كۆمەڵگەیان كرد سمینارێكیان بۆ قوتابیانی بەشی ئامادەیی كۆمەڵگە سازكرد لە ژێر ناونیشانی (خۆراكی تەندروست و ڤایرۆسی ئیبۆلا و دڵەراوكێ‌ و كاریگەریەكانی لەسەر قوتابی) لە ژێر چاودێری (د. سەرهەنگ قادر) مامۆستا لە زانكۆی هەولێری پزیشكی .

10629689_373048006203634_2545550077163375297_n10426315_373048039536964_3792574841629866024_n

درێژەی بابەت

823 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

وەرگرتنەوەی سیفەتی نموونەی بۆ بەشی ئامادەیی كۆمەڵگە

ئەمڕۆ 16/11/2014 بە ئامادەبونی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر مامۆستا (بەكر كەریم) و بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر مامۆستا (حەمەدئەمین ئەحەمەد حەمەدئەمین) و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەرێوەبەرانی ئامادەییە نمونەیەكان،

150734_372573656251069_5543010533887291084_n15492_372573802917721_5046621636400446522_n

 

درێژەی بابەت

1,089 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

هاتنی بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان بۆ كۆمەڵگە

 ئەمڕۆ 16/11/2014 بەرێوەبەری پەروەردەی چۆمان مامۆستا (چەتۆ ئەحمەد باس) سەردانی كۆمەڵگەكەمانی كرد كە لە لایەن بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) و بەرێوەبەری ئامادەی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی) و بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا(لانە یوسف عبداللە) پێشوازیی لێكرا،

0426315_373048039536964_3792574841629866024_n10806406_373027586205676_1595920582143857860_n

درێژەی بابەت

1,289 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

هاتنی وەزیری پەروەردە بۆ كۆمەڵگە

ئەمڕۆ 10/11/2014 بەرێز (د. پشتیوان صادق) وەزیری پەروەردە و مامۆستا (حمەدئەمین ) بەرێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر, سەردانی كۆمەڵگەكەمانی كرد لە لایەن بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) و بەرێوەبەرانی بەشی بنەڕەتی و ئامادەیی و بەشی سابیس و یاریدەدەران و مامۆستایان، پێشوازیان لێكرا،

10410747_369852126523222_3964183101278654917_n10696461_369852119856556_4168523414779961607_n

درێژەی بابەت

1,378 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

سمینارێك تایبەت بە ناساندنی داتاشۆ نوێیەكە لە كۆمەڵكە

 ئەمڕۆ 6/11/2014 لە بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگە ئامێرە نوێیەكەی داتاشۆ نمایش كرا، بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) و بەرێوەبەری ئامادەیی مامۆستا (چیمەن حسێن نەبی ) و بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا (لانە یوسف عبداللە) و نوێنەری كۆمپانیا و یاریدەدران و مامۆستایان و قوتابیان، كۆمپانیایی ئیپسۆن ئامێرە نوێیەكەی نمایش كرد، كە دانەیەكی بە دیاری بەخشیە بەشی بنەڕەتی كۆمەڵگە،

10686933_368230623352039_6735528930902422821_n64740_368230616685373_3204296101655197478_n

درێژەی بابەت

894 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ

سمینارێك سەبارەت بەگەشتی دوو قوتابیەكەی بنەڕەتی بۆ ئەڵمانیا

ئەمڕۆ 2/11/2014 لە هۆڵی بۆنەكانی كۆمەڵگە بە ئامادەبونی بەرێوەبەری بنەرەتی مامۆستا ( لانە یوسف عبداللە ) و مامۆستایانی زمانی ئەڵمانی و نوێنەری پەیمانگایی گۆتا بۆ زمانی ئەڵمانی لە شارەكانی (هەولێر و دهۆك و سلێمانی ) ئە دوو قوتابیەی كە لە مانگی (8) ئەم ساڵ سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیایان كرد دوایی دەرچونیان لە تاقیكردنەوەی پەیمانگای ناوبراو كە لە هەرسێ‌ پارێزگاكەی هەرێم (10) قوتابی دەرچوبون لەم (10) قوتابیە دوو قوتابیان لە كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگە سۆری بوون بە ناوەكانی ( ئەمین عومەر قەرەنی ) و ( محەمەد سەردار كەریم ) كەوا گەشتێكیان كرد بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا كە تیایدا (24) ووڵات بەژداربوون كە لە (89) قوتابی پێك هاتبوون بۆ ماوەی (20) رۆژ لەوێ‌ ماونەتەوە، ئەمڕۆ هەردوو قوتابی ناوبراو سمیانارێكیان بۆ قوتابیانی بنەڕەتی رێكخست بۆ ئەوەی ئامانجی گەشتەكەیان بۆ روون بكەنەوە لە رێگای ئامێری داتاشۆ،

150125_366223223552779_5738018835106977931_n10403643_366223243552777_8132467296424352044_n

درێژەی بابەت

911 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ

خەڵات كردنی قوتابیە (10) دە یەكەمەكانی بنەڕەتی

ئەمرۆ 26/10/2014 لە یاریگایی چیمەنی كۆمەڵگە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری بنەڕەتی مامۆستا ( لانە یوسف عبداللە ) یاریدەدەران و مامۆستایان و قوتابیان، بەشی بنەڕەتی هەڵسا بە خەڵات كردنی (10) دە یەكەمەكانی بەشەكەی كە پارساڵ لە سەر هەرسێ‌ قۆناغ ئەم نمرەیان بەدەست هێنا بوو، شایەنی باسە قوتابیە یەكەمەكەی بەشی بنەڕەتی یەكمیشە لەسەر ئاستی هەولێر و (9) نۆییەمی سەر هەرێم بوو، وە هەروەها دووەمی سەر بەشی بنەڕەتی سێیەمی سەر هەولێریشە ، وە هەروەها خەڵات كردنی سێ‌ قوتابی قۆناغی حەوتەمی بنەڕەتی كە لە خۆ بردویانە كۆمەڵگە خاوێن دەكەنەوە و هاوكاری قوتابیانی قۆناغەكانی سەرەتایی دەكەن لە كاتی نان خواردن بۆیە

10360459_362909277217507_6743868179226505879_n10418904_362909383884163_4962116260669545069_n

درێژەی بابەت

795 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

ئاهەنگی دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی نموونەیی و ئەهلی كۆمەڵگە

كاتژمێر 2 ی پاش نیوەرۆی رۆژی شەممە 25/10/2014 لە شارۆچكەی شەقڵاوە، لە ئاهەنگێكی خنجیلانە بۆ دەرچووانی پۆلی 12 ی خوێندكارانی بەشی ئامادەیی نموونەیی و ئەهلی و بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا ( شەپۆل فاخیر محەمەد ) و بەرێوەبەری بەشی ئامادەیی مامۆستا ( چیمەن حسێن نەبی ) دەستەی كارگێری و مامۆستایان و بنەماڵەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری و ( شەمیران فاخیر مێرگەسۆری ) ئەنجومەنی دایك و باوكان ، كە تێایدا چەندان وتاری بەپێز و چاڵاكی جۆراوجۆر پێشكەش كران

1458604_362892650552503_5491098098613868190_n 10451139_362893053885796_3898973402210710486_n

درێژەی بابەت

1,559 کۆی بینینەکان, ئەمڕۆ نەبینراوە

كۆبونەوەی دایك باوكانی بنەڕەتی

ئەمڕۆ 22/10/2014 لە هۆڵی بۆنەكانی كۆمەڵگە بەشی بنەڕەتی یەكەم كۆبونەوەی لەگەڵ دایك و باوكانی قۆناغەكانی ( 7 ــ 8 ) ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئاگاداریان بكاتەوە لە چۆنیەتی سیستەمی كۆمەڵگە و رێنمایەكان ، بە ئامادەبونی بەرێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا ( شەپۆل فاخیر محەمەد ) و بەرێوەبەری بەشی بنەڕەتی مامۆستا ( لانە یوسف عبداللە ) و یاریدەدەران و رابەرانی پەروەردەی،

10690016_361129067395528_5370000756042480939_n1390493_361129257395509_3266915278898855797_n

درێژەی بابەت

792 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ

1 14 15 16 17