لە كۆمەڵگەوە بۆ یەكەمی عێراق

قوتابی قۆناغی دەییەمی بەشی ئامادەیی (سان تەحسین) لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی قوتابی ناوبراو بەژداری لە خولی تێنسی سەر زەوی كرد لەسەر ئاستی عێراق توانی پلەی یەكەم بەدەست بهێنی بۆ تەمەنی (14 ــ 16) ساڵی وە توانی ببێتە یاریزانی تێنسی سەر زەوی هەڵبژاردەی عێراق،

 

12

شایەنی باسە قوتابی سان تەحسین قوتابیە لە بەشی ئامادەیی كۆمەڵگەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت كە لە كۆمەڵگەدا كەشێكی ئارام بۆ قوتابیان رەخساوە بۆ ئەوەی جگە لە خوێند حەز و ئاواتەكانیان لەیاد نەكەن پەرەی پێبدەن. وە بە هاوكاری بەردەوامی دەستەی كارگێری كۆمەڵگە و بەشەكەی، ئێمەش وەكو بەشی راگەیاندنی كۆمەڵگە پیرۆزبای لێدەكەینی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین. لە كۆتاییدا دیاریەكی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەری كۆمەڵگە مامۆستا (شەپۆل فاخیر محەمەد) پێشكەشی كرا و وە بەشی ئامادەیش دیارییەكی تایبەتیان پێشكەش كرد.

 

1 2 3

1,632 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ