گەشتە زانستیەكانی بەشی بنەڕەتی
وەكو ئاشكرایە كە ساڵانە كۆمەڵگەكەمان گەشتی زانستی بۆ گشت قوتابیانی بەشەكانی كۆمەڵگە ئەنجام دەدات، بۆ ئەم ساڵی خوێندنی ( 2016ــ 2015) چەند گەشتێكی بۆ قۆناغەكانی (7 ـ 8ـ 9) رێكخست.
سەرەتا قوتابیانی قۆناغی حەوتەم سەردانی مۆزەخانەی مێروەكانیان كرد، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە مێروە ووشكراوەكان ببینن و بەراوردێك لەگەل وانەكانیان بكەن، وە ئاشنا بوون بە هەموو جۆرە مێرووەك كە تائێستا بە شێوەی راستەوخۆ نەیان بینیوە. وە قوتابیانی قۆناغی هەشتەم پۆلەكانی (ئەلف و با) سەردانی مۆزەخانەی هەولێریان كرد، بۆ بیبینی ئەم شوێنەوارە ناوازانەی میللەتەكەمان. وە سەردانی مۆزەخانەی پەروەردەیان كرد بۆ بینینی ئەرشیف و كەساییەتیەكانی بواری پەروەردە. وە قوتابیانی پۆلی هەشتەمی (جیم) سەردانی سەردانی كۆلێژی پەروەردە زانستیەكانیان كرد. وە قوتابیانی قۆناغەكانی نۆییەمی بنەڕەتی سەردانی هەریەك لە كۆلێژی ئاداب بەشی زمان و كۆلێژی دەرمانسازیان كرد.
شایەنی باسە ئەم گەشتانە بە سەرپەرشتی هەرییەك لە یاریدەدەران ( ئەمیرە عبدالعزیز) و (ئاواز فەتاح) و وە بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بابەت كۆی گەشتەكان ئەنجام دراون.
1,307 کۆی بینینەکان, 1 بینینەکانی ئەمڕۆ